سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت وڵاته هه‌ره به‌هێزه‌كانی ئابووری جیهان قایل‌بوون له‌سه‌ر پـێـكه‌وه كاركردن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌كردن بۆ ئابووری جیهان.
سه‌رۆك بوش ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی له كۆشـكی سـپی دا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی ده‌زگا دارایی‌یه مه‌زنه‌كانی جیهان ئه‌وانه‌ی له واشـنتنی پایته‌ختن بۆ به‌شـداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی G7.
پـێشـتر ڕۆژی هه‌ینی هه‌ر له واشـنتن وه‌زیرانی دارایی و سه‌رۆكی بانكه ناوه‌ندیـیه‌كانی وڵاتانی G7وتووێـژیان كرد و به‌ڵـێنیان دا هه‌موو ڕێوشـوێنێـكی كه له به‌رده‌میاندا هه‌یه بیگرنه‌به‌ر بۆ پـشـتگیركردن له داموده‌زگا دارایـی‌یه گرنگه‌كان و هه‌روه‌ها ڕێـگه له ئیفلاسبوونیان بگرن.
شـایانی باسه وڵاتانی G7 بریتین له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ژاپـۆن، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، فه‌ره‌نسـا، كه‌نه‌دا و ئیتالیا.
وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا هێنری پاوڵسن گوتی هه‌موو لایه‌نه‌كان ڕێـكه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باوه‌ڕی و متمانه تا خه‌ڵـكی جارێـكی تر پاره و پـوله‌كانیان بخه‌نه‌وه بانكه‌كان.