Accessibility links

ڕاوبۆچوونی جیاجیا له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا


هه‌روه‌ک ده‌زانن به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ یه‌کی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستی به‌ په‌خشی به‌رنامه‌یه‌کی نوێی دوو کاتژمێری یه‌ک به‌ دوای یه‌ک کرد که‌ 9 تا 11 به‌یانی به‌ کاتی واشـنتن به‌رامبه‌ری 4 تا 6 ئێواره‌ به‌ کاتی عێراق بڵاوده‌بێته‌وه‌.

هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ته‌رخانکردووه‌ بۆ ئه‌م گۆڕانکاریـیه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڵـسه‌نگاندنی به‌رنامه‌کان به‌ گشتی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ره‌که‌مان.

میوانانی به‌رنامه‌که‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
عومه‌ر فه‌رهادی، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر.
له‌تیف نێروه‌یی، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ سـلێمانی.
سه‌لام باڵایی، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ دهۆک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 43:10 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG