Accessibility links

ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوا له‌ زیندانیـیه‌ مانگرتووه‌کانی ئێران ده‌که‌ن کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان بهێنن


فه‌له‌کناس ئوجا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان کاوه‌ کرمانج ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی تر له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوایان له‌و زیندانیـیانه‌ی ئێران کردووه‌ کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان بهێنن. ده‌شڵێت هه‌فته‌ی ڕابردوو نامه‌یه‌کمان ئاڕاسـته‌ی وه‌زیری دادی ئێرانی کردووه‌ تا ڕێـگه‌مان پـێبده‌ن لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌ زیندانه‌کانی ئێران بکه‌ین و هه‌روه‌ها چاومان به‌ زیندانیـیه‌ کورده‌کان بکه‌وێت، وه‌لێ تا ئێسـتا هیچ وه‌ڵامێـکیان نه‌داوینه‌ته‌وه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 9:45 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG