Accessibility links

ڕێژه‌ی هه‌ڵـئاوسـانی دراوی له‌ ئێران بۆ نزیکه‌ی له‌ سه‌دا 30 ده‌گات


ڕێژه‌ی هه‌ڵـئاوسـانی دراوی له‌ ئێران گه‌یشـتۆته‌ پـتر له‌ سه‌دا 29 .

له‌و باره‌یه‌وه‌ میدیای ئێرانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ڕێژه‌ی هه‌ڵـئاوسـان له‌ مانگی ڕابردوودا نزیکه‌ی سێ هێند به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌مان مانگ له‌ سـاڵی ڕابردوودا به‌رزتر بوو.

هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی بانکی ناوه‌ندی ئێرانی مه‌حمود به‌همه‌نی ده‌ڵێت به‌ نیازه‌ 15 ملیار دۆلار بخاته‌ نێو سـیسـتمی بانکه‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به‌ مه‌به‌سـتی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاسـتی به‌رهه‌مه‌ خۆجێـی‌یه‌کانه‌.

لێـپـرسـراوێـکی باڵای سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ واشـنتن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ شـێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هه‌ست به‌ کاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی هه‌نووکه‌یی جیهانی ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێـگه‌ی کاریگه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ دارایی‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی نه‌وتی خاو ده‌بێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆکی سـندوقی ناوبراو گوتی چوونه‌ خواره‌وه‌ی نرخه‌کانی نه‌وتی خاو مه‌ترسی خاوکردنه‌وه‌ی گه‌شه‌کردنی به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG