Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ به‌رده‌م باڵه‌خانه‌یه‌کی پـۆلیس له‌ پایته‌ختی پاکسـتان ڕووده‌دات


به‌رپـرسـانی ئاسایش له‌ پاکسـتان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ هێرشی کردۆته‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له‌ ئیسـلام ئاباد و له‌ ئه‌نجامدا 7 که‌س برینداربوون. ته‌قینه‌وه‌که‌ زیانی به‌ باڵه‌خانه‌که‌ش گه‌یاندووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لـێپـرسـراوان ده‌ڵێن بارودۆخی ئاسایشی له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ له‌ پایته‌ختی پاکسـتان تۆکمه‌ و به‌هێزکراوه‌، له‌و ده‌مه‌ی که‌ له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئوتێـلێـکی ناودار کوژرانی به‌ لای که‌م 55 که‌سی لێـکه‌وته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ئیسـلام ئاباد که‌ کرایه‌ سه‌ر به‌شــێکی فه‌رمانگه‌یه‌کی پـۆلیس له‌و ده‌مه‌دا بوو یاسـادانه‌رانی وڵات بۆ دووهه‌مین تاوتوێـکردنی هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌کدارانی قاعیده‌ و هه‌روه‌ها تالیبان له‌ نێو ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا کۆبووبوونه‌وه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن گروپـێـکی ئه‌رکی تایبه‌ت دامه‌زرێنراوه‌ تا ئه‌رکی یارمه‌تیدانی حکومه‌تی پاکسـتانی بۆ داڕشـتنی سـتراتیجێـکی تۆکمه‌ی خۆجێی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزم بگرێته‌ ئه‌سـتۆ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG