Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ به‌رنامه‌کانی ڕادیۆکه‌مان

  • له ئه‌مریكا

هه‌ر وه‌ک ئاشـنامان کردوون هه‌موو ڕۆژانێـکی هه‌ینی کاتژمێر یه‌کی دوای نیوه‌ڕۆ به‌ کاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی ڕاسـته‌وخۆی هه‌له‌و واشـنتنتان پـێشـکه‌ش ده‌که‌ین. ئینجا به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌مان سه‌باره‌ته‌ به‌ ده‌سـتپـێـکردنی په‌خشی دوو کاتژمێری پـێـکه‌وه‌یی به‌رنامه‌کانمان له‌ ڕادیۆی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا که‌ به‌رامبه‌ر 4 – 6 ی ئێواره‌ به‌ کاتی عێراق ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ده‌مانه‌وێت ڕاوبۆچوونتان له‌و باره‌یه‌وه‌ بـبیسـتین و تێبینیتان به‌ گشتی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م بابه‌تی به‌رنامه‌کانمان چیـیه‌؟ ئایا گوێگرانمان له‌ ڕێی کامیان زیاتر گوێبیسـتی به‌رنامه‌کانمان ده‌بن؟ واته‌ ئایا له‌ ڕێـگه‌ی ڕادیۆ یان ماڵپه‌ڕی ئنته‌رنێته‌وه‌.

میوانانی به‌رنامه‌ په‌یامنێرانمان عومه‌ر فه‌رهادی و له‌تیف نێروه‌یی و سه‌لام باڵایی ده‌بن. هاوکات میوانداری به‌رنامه‌که‌ هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌بێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌دا له‌ ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و ڕاوبۆچوونی خۆتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:

1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی:

1-202-619-3861

XS
SM
MD
LG