جموجۆڵی کارداری له نێو بازاڕه‌کانی وڵاتانی ئاسـیادا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه جۆراوجۆر بوو، ئه‌مه‌ش له ئاکامی کاردانه‌وه‌ی بانکه ناوه‌ندیـیه‌کانی جیهانی په‌یوه‌سـت به که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سـوودی سه‌ر قه‌رزه‌کانیان.
ئه‌م هه‌وڵه هاوئاهه‌نگیـیه بانکه‌کانی جیهانی به مه‌به‌سـتی ڕێـگرتنه له ڕوودانی داڕمانی ئابووری جیهانی.
له لایه‌کی تره‌وه بۆرسه‌ی Nikkei ژاپـۆنی له سه‌دا 0.5 خاڵ دابه‌زی. هاوکات بازاڕه‌کانی دراو له مه‌نێلا و سـیدنی و تایوان و هه‌روه‌ها وڵـنگتن چه‌ند خاڵـێـکیان له‌ده‌سـت دا.
به‌ڵام بۆرسه‌ی Hang Seng له هۆنگ کۆنگ له کۆتایی ئاڵوگۆڕی دراوی ئه‌مڕۆدا پـتر له سه‌دا 3 خاڵ به‌رز بۆوه، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی سه‌رمایه‌گوزاران کاردانه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر بانکی ناوه‌ندی هه‌رێمی پـیشـاندا که ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی که‌مکردنه‌وه‌ی سـوود بوو به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا1.5 .
هاوکات بازاڕی بۆرسه‌ی سـیۆل به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی دوای ئه‌وه‌ی بانکی کۆریا سوودی سه‌ر قه‌رزی به ڕێژه‌ی له سه‌دا یه‌ک له‌سه‌ر چواری که‌مکرده‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه بانکه ناوه‌ندیـیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و به‌ریتانیا و که‌نه‌دا و ســویسرا و سـوید و هه‌روه‌ها چین ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رجه‌م ئه‌و بانکانه ڕێژه‌ی سـوودی سه‌ر قه‌رزیان که‌مکرده‌وه.