وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕۆژی سێشه‌ممه به سـه‌ردانێـک گه‌یشـته کۆسۆڤۆ، ئه‌مه‌ش یه‌که‌مین سه‌ردانی لێـپـرسـراوێـکی هه‌ره باڵای ئه‌مریکایی‌یه بۆ کۆسـۆڤۆ له‌و ده‌مه‌وه‌ی له مانگی دووی ئه‌مسـاڵدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له سـربیا ڕاگه‌یاند.
ڕۆبه‌رت گه‌یتس که بڕیاره له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی پایه به‌رزی کۆسـۆڤۆدا له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه یه‌ک ڕۆژیـیه‌یدا کۆبـبێته‌وه ده‌ڵێت مه‌به‌سـتی سه‌ره‌کیم له‌م سه‌ردانه بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه له‌و وڵاته‌دا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نزیکه‌ی 1500 سه‌ربازی وه‌ک به‌شـێـک له هێزه‌کانی ئاشـتی پارێزانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی له کۆسـۆڤۆدا هه‌یه.
سـربیا کۆسـۆڤۆ له ڕووی مێژوویی و ئاینیـیه‌وه به به‌شـێـک له خاکی خۆی دزانێت. هه‌ردوو وڵاتی سـربیا و ڕوسـیا ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی کۆسـۆڤۆیان ڕه‌تکردۆته‌وه.
دوای سه‌ردانه یه‌ک ڕۆژیـیه‌که‌ی ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا بۆ کۆسـۆڤۆ ناوبراو به‌ره‌و مه‌سـه‌دۆنیا ده‌که‌وێته ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆدا بکات و دواتر ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یامنی ناتۆ له ڕۆژانی پـێـنجشه‌ممه و هه‌ینی بـبێت ئه‌وه‌ی له هه‌نگاریا ده‌به‌سـترێت.