كۆمه‌ڵـێـكی یارمه‌تی پـزیشـكی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه به مه‌لاریا ده‌مرن كه‌متر بكرێته‌وه به تاقیكردنه‌وه و چاره‌سه‌ركردن به‌بێ پاره.
ئه‌م كۆمه‌ڵه ده‌ڵێن دوای به سه‌ركه‌وتنی 3 به‌رنامه له ئه‌فه‌ریكا كه زیاتر له هه‌موو جێـگایه‌كی جیهان مه‌لاریایان هه‌یه گه‌یشـتنه ئه‌و باوه‌ڕه كه به ڕێـگای ئه‌و به‌رنامانه مردنی كه‌سـانی كه به مه‌لاریا ده‌مرن كه‌متر بكرێته‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سكه‌ت بۆب له‌م ڕاپـۆرته‌یدا ده‌ڵێت:
كۆمه‌ڵه‌ی پـزیشـكانی بێ سـنوور كه كۆمه‌ڵـێـكی خێرخوازه ده‌ڵێت به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی مه‌لاریا ده‌بێته هۆی كه‌مبوونی مردنی نه‌خۆشـه‌كان.
هه‌ر سـاڵ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س به مه‌لاریا ده‌مرن له ئه‌فه‌ریكا، به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه‌ش ئاسـانه، ئه‌گه‌ر زوو ده‌رمانی چاره‌سه‌ركردن بده‌نه نه‌خۆشـه‌كه. ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه تازه دۆزراونه‌ته‌وه.
ڕاپـۆرته‌كه ده‌ڵێت ژماره‌ی منداڵانی كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن له وڵاتی مالی سێ جار به‌رامبه‌ر بووه، وه مردنی منداڵان به مه‌لاریا له سیرالیۆن به نیوه كه‌متر بۆته‌وه پاش ئه‌وه‌ی به‌بێ پاره چاره‌سه‌ركراون.