كاك حه‌سه‌ن كوردێـكی خه‌ڵـكی كوردسـتانی عێراقه و له سـاڵی 1983 وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆیشـتووه و بۆ ماوه‌ی 2 سـاڵ له ئیتالیا نیشـته‌جێ بووه و پاشـان به‌ره‌و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاتووه و تا سـاڵی 2000 له شـاری سـاندیاگۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا ژیاوه و دواتر به‌ره‌و وڵاتی مه‌كسـیك ڕۆیشـتووه و ئێسـتا دانیشـتووی شـاری تێوانای مه‌كسـیكه و له‌وێ قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی كردۆته‌وه.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ شـاری سـاندیاگۆ چاوی پـێی كه‌وتووه و گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵدا سـازداوه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:24 خوله‌كه.