له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت به‌هۆی هێرشـێـكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 5 میلیتان و 3 ژن و 3 منداڵ كوژراون كه یاخیبووه گومانلێـكراوهكان هێلهكێـكی بۆمبڕێژكراوی خۆكوژیـیان ته‌قاندۆته‌وه.
له‌شـكر ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌قه‌یان لێـكرا دوای ئه‌وه‌ی چوونه ناو ماڵێـك له موسـڵ كه باوه‌ڕیان ده‌كرد تێرۆریسـتی گومان‌لێـكراوی لێـیه. له پاشـاندا چه‌كداره‌كان هێلهكێـكی خۆكوژیـیان ته‌قانده‌وه.
له نووسـراوێـكدا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له كاتی ئه‌م هێرشه‌دا 5 تێرۆریست كوژراون و 3 ژن و 3 منداڵیش كوژراون. هه‌روه‌ها منداڵێـكیش برینداربووه. له دوایـیدا سه‌ربازه‌كان چه‌ك و ته‌قه‌منیـیان له ماڵه‌كه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش له‌شـكری وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت 2 فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی جۆری بلاك هۆك له یه‌كیان داوه له كاتی نیشـتنهوهیان له بنكه‌یه‌ك له به‌غدادی پایته‌ختی عێراق.
له‌شـكر ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی عێراقی كوژراوه و 2 سه‌ربازی عێراقی 3 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌م ڕووداوه‌دا برینداربوون.