Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراق یاسـای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکان په‌سه‌ند ده‌کات


ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی عێراقی یاسـای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی مشـتومڕی له‌ مێژه‌ دواخراوی په‌سه‌ندکرد.

ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سـێ قۆڵی که‌ له‌ نێویاندا سه‌رۆک جه‌لال تاڵه‌بانی بوو یاسـاکه‌یان په‌سه‌ندکرد و به‌و جۆره‌ زه‌مینه‌ بۆ سـازدانی هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ زۆربه‌ی پارێزگاکانی عێراق له‌ سه‌ره‌تای سـاڵی ئاینده‌دا خۆش ده‌کات.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جه‌ختی له‌سه‌ر سـازدانی ئه‌و هه‌ڵـبژاردنانه‌ کردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ نیشـانه‌یه‌کی پـێشـڕه‌ویی دیموکراسی و ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ له‌شـکری ئه‌مریکایی له‌ عێراق ڕایگه‌یاند له‌ میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵـمه‌تێـکی له‌شـکری که‌ تیاندا چه‌کدارانی قاعیده‌ کرانه‌ ئامانج 18 گومان‌لێـکراویان ده‌سـتگیرکردووه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندنێـکی له‌شـکری ڕۆژی هه‌ینی په‌یوه‌سـتدا هاتووه‌ هێزه‌کانی هاوبه‌ندی له‌ عێراق پـێاوێـکی داواکراویان ده‌سـتگیرکردووه‌ و بڕوا ده‌کرێت فه‌رمانده‌یه‌کی خۆجێـیی یان ئه‌میری ڕێـکخراوی تێرۆریسـتی بێت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ تۆڕی قاعیده‌وه‌ هه‌یه‌. هاوکات له‌ میانه‌ی کرده‌ له‌شـکریـیه‌که‌دا دوو گومانباری دیکه‌یان له‌ شـارۆچکه‌ی به‌یجی ده‌سـتگیرکردووه‌. شـارۆچکه‌ی ئاماژه‌ پـێدراو 160 کیلۆمه‌تر له‌ باشوری موسـڵه‌وه‌ دووره‌.

هاوکات سه‌رجه‌م گومان‌لێـکراوان ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون له‌ سـێ هه‌ڵمه‌تی جیادا بۆ سه‌ر کارگێـرانی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق ده‌سـتگیرکرابوون.

هه‌روه‌ها له‌شـکری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕاشـده‌گه‌ینێت هێزه‌کانی هاوبه‌ندی 5 که‌سـیان ده‌سـتگیرکردووه‌ که‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێـده‌کرێت ده‌سـتیان له‌ که‌ره‌سـته‌ی کوشـنده‌ به‌ قاچاغ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق هه‌بووبێت، له‌وانه‌ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی. ئه‌م کرده‌ له‌شـکریـیه‌ به‌ مه‌به‌سـتی ده‌سـتگیرکردنی ڕابه‌رێـکی باڵای گروپـی قه‌ده‌غه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕه‌سـافه‌ی به‌غدا بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG