بڕیاره شه‌وی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی پـیرانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌نگدانێـک له‌سه‌ر پـلانی 700 ملیار دۆلاری کۆمه‌کی دارایی بـژارکراو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سـیسـتمی دارایی په‌شـێوی ئه‌مریکایی پـێ ڕزگاربکه‌ن.
پـلانێـکی پـێشـوو له لایه‌ن خانه‌ی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ڕه‌تکرایه‌وه. ده‌ڵێن پـلانه نوێ بژارکراوه‌که مه‌رجه‌کانی ئاسـتی بیمه‌ی حکومه‌تی له‌سه‌ر پاشـه‌که‌وتی نێو بانکه‌کان زیادده‌کات و هه‌روه‌ها بڕی باجی سه‌ر هاوڵاتیـیان و کارداران که‌م ده‌کاته‌وه.
هاوکات ڕابه‌رانی دیموکرات و کۆماری نێو سینات هێری ڕید و مه‌کـکۆنێـڵ ده‌ڵێن پـلانه نوێـیه‌که پـشـتگیری له لایه‌ن یاسـادانه‌رانی هه‌ردوو حزبه‌وه لێـده‌کرێت. هه‌روه‌ها هه‌مان پـلانی کۆمه‌کی دارایی نوێ له لایه‌ن هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی دیموکراته‌کان سـیناتۆر باراک ئۆباما و هه‌روه‌ها به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی کۆماریـیه‌کان سـیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین پـشـتگیری لێده‌که‌ن و بڕیاره بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پـرۆژه بڕیاره‌که هه‌ردوو به‌ربـژاری سه‌رۆکایه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ واشـنتن و له وتاری هه‌ڵمه‌تی سه‌رۆکایه‌تیـیاندا داوا له هاوکارکانیان بکه‌ن پـشـتگیری له‌و پـرۆژه بڕیاره بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه پـلانی بژارکراوی کۆمه‌کی دارایی به مه‌به‌سـتی به‌ده‌سـتهێنانی پشـتگیری یاسـادانه‌رانی جیاجیای نێو خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، ئه‌وانه‌ی پـێشـتر ده‌نگیان له دژی پـلانی به‌رایی دابوو. هه‌ندێـک له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دژی پـلانه به‌رایی‌یه‌که بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ک کۆمه‌کـکردن بۆ سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌سه‌ر حسـابی که‌سـانی ئاسـایی له قه‌ڵه‌میان دابوو.