یاریده‌ده‌رانی مه‌لای شیعه‌ی عێراقی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت ئه‌و پـشـتیوانی له‌وه ده‌کات که هه‌ندێـک کورسی تایبه‌تی له ئه‌نجومه‌نه‌کانی خۆجێـیـی پارێزگاکان بۆ مه‌سـیحیـیه‌کان و که‌مایـه‌تیـیه‌کانی دیکه دیار بکرێنه‌وه.
ڕێبه‌ری بـلۆکی سه‌دری له په‌رله‌مان به ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی عێراقی گوتووه کۆمه‌ڵه‌که‌ی پشـتیوانی له داوای مه‌سـیحیـیه‌کانی عێراق ده‌کات که ژماره‌ی دیارکراوی کورسـیـیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بۆ دیاربکرێته‌وه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌رله‌مانی عێراق یاسـای نوێی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی پارێزگاکانی په‌سه‌ندکرد که تێدا به‌ندێـکیشی لابرد که داوای ده‌کرد هه‌ندێـک له کورسیـیه‌کان بۆ که‌مایه‌تیـیه‌کان بـپارێزرێن. لادانی ئه‌م به‌نده بوو به مایه‌ی ناڕازیـبوونی کۆمه‌ڵانی مه‌سـیحی و ئێزدی که ترسی له ده‌سـتدانی ده‌نگی سـیاسـیـیان له عێراق ده‌که‌ن.
یه‌کشه‌ممه به هه‌زاران مه‌سـیحی خۆپـیشـاندانیان کرد له سـتانی نه‌ینه‌وا، داوایان کرد ژماره‌ی کورسـیان بۆ دیار بکرێت.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی شیعه داوای له یاسـادانه‌ران کردووه سـیسـتمی دیارکردنی کورسی بۆ که‌مایه‌تیـیه‌کان دابنرێته‌وه. چه‌ندین پارتی سه‌ره‌کی سـوننه و شـیعه ده‌ڵێن ئه‌وانیش پـشـیوانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م سـیسـتمه ده‌که‌ن.