Accessibility links

نرخی بۆرسه‌کانی ئه‌وروپا زۆربه‌ی به‌رزده‌بێته‌وه‌


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ تا ناوه‌ڕاسـتی ڕۆژیش نرخی بۆرسه‌ی ئه‌وروپا زۆر به‌رزبۆوه‌.

سه‌هه‌می فاینانشیاڵ تایمزی له‌نده‌ن 73 خاڵ له‌ سه‌ره‌وه‌ بوو. له‌ پاریس بۆرسه‌ی سه‌همی CAC14‌ خاڵ به‌رزبۆوه‌. نرخی سه‌همی DAXله‌ ئه‌ڵمانیا 14 خاڵ دابه‌زی.

له‌ نیویۆرک S&P10 خاڵ له‌ خواره‌وه‌ بوو، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ بازاڕی بۆرسه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ که‌میـیه‌وه‌ ده‌سـتیپـێـکرد.

وه‌ Nikkeiژاپـۆنی 108 خاڵی به‌ده‌سـتهێنا.

بازاڕی بۆرسه‌ی Hang Sengبه‌هۆی پـشـوودانی نیشـتمانی داخرابوو.

وه‌ هه‌روه‌ها نرخی زێڕ له‌ سه‌ره‌وه‌ بوو، هه‌ر ئۆنسێـکی 873 دۆلار و 5 سه‌نت بوو.

وه‌ بۆ به‌شی هه‌ره‌ زۆری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ نرخی دۆلار له‌ خواره‌وه‌ی دراوه‌ سه‌ره‌کیـیه‌کانی جیهان بوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG