Accessibility links

ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی داوای ده‌سه‌ڵاتی زیاتر بۆ پـشـکنین ده‌کات


سه‌رۆکی ئاژانسی ناوه‌کی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت وڵاتان ده‌بێت ڕێـگه‌ به‌ لێـکۆڵه‌ران بده‌ن تا له‌ شـیانی چالاکی ئاشـکرا نه‌کراو بکۆڵێنه‌وه‌.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی که‌ له‌ ڤه‌ینـنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی داوای په‌سه‌ندکرانی پـرۆتۆکۆلی زیاتری کرد بۆ په‌ره‌دان به‌ ده‌سه‌ڵات و مافی ئه‌م ئاژانسـه‌ تا ده‌سـتی به‌ زانیاری و شـوێنی زیاتر ڕابگات.

ئێران ڕه‌دی داوای به‌رادعیبۆ پـرۆتۆکۆلی نوێی کردووه‌ که‌ ڕێـگه‌ی پشـکنینه‌وه‌ی چالاکی ئاشـکراکراو و له‌وانه‌یه‌ ئاشـکرانه‌کراو ده‌دات.

تاران به‌رهه‌ڵـستی IAEAکردووه‌ له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌کی خۆی. هه‌رچی تارانه‌ ده‌ڵێت پـرۆگرامه‌که‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه‌، به‌ڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ده‌کرێت بۆ سـازکردنی چه‌ک به‌کاربهێنرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG