دووشه‌ممه به‌رنووسـێـکی پـێشـنیازکراوی 700 ملیار دۆلاری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی کۆنگرسی ئه‌مریکا په‌سه‌ند نه‌کرا له ئه‌نجام نرخی سه‌هم و سه‌نه‌دی ئه‌مریکا به توندی دابه‌زی.
سه‌رۆک بوش ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـکی کورتیدا گوتی هه‌ڵمه‌ت بۆ ڕزگارکردنی سـیسـتمی دراوی به کۆتایی نه‌هاتووه.
سه‌رۆک ده‌ڵێت دوێنێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی فریاکه‌وتنی دراویدا که له لایه‌ن ڕێبه‌رانی کونگرسی هه‌ردوو پارتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی من گفتوگۆی له‌سه‌ر کرابوو. به داخه‌وه به‌رنووسـه‌که به جیاوازیـیه‌کی که‌م شـکسـتی هێنا. من له‌م ئاکامه نا‌ئومێد بوومه، به‌ڵام من وڵاتیـیانمان و وڵاتیـیانی سه‌رانسه‌ری جیهان دڵنیا ده‌که‌مه‌وه ئه‌مه کۆتایی په‌سه‌ندکرانی به‌رنووسه‌که نابێت. په‌سه‌ندکرانی بۆته پـرۆسه‌یه‌کی ئاڵـۆز و ده‌کرێت جێـگای ناکۆکی بێت. گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه یاسـایه‌ک په‌سـه‌ند بکه‌ین. ئێمه له قۆناغێـکی گرنگ داین بۆ ئابوریـمان که پـێویسـتیمان به یاسـایه‌ک هه‌یه که ڕاست و دوروسـت چاره‌سه‌ری گرفتی دراوی بکات.
سه‌رۆک بوش که ڕۆژی سێشه‌ممه به‌ر له کرانه‌وه‌ی بازاڕه‌کانی ئه‌مریکا قسه‌ی ده‌کرد، گوتیشی وڵات له بارێـکی ته‌نگه‌تاویدایه و ئاکامه‌کان خراپـتریان لێ‌دێت ئه‌گه‌ربێت و ده‌سـتبه‌کار نه‌بین.
نرخی سه‌هم و سه‌نه‌د له زۆربه‌ی بازاڕه‌کانی ئاسـیا ڕۆژی سێشه‌ممه نزم بوون وه‌ک کاردانه‌وه به ده‌نگدانه‌که‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی کۆنگرس.