كاربه‌ده‌سـتانی ئاسـایش له باكوری لوبنان ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێـژكراو له شـاری ته‌رابلوس به لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژراون و 21 كه‌سی تریش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان وا باوه‌ڕده‌كه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه به ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ له نزیـك پاسـێـكدا كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی لوبنانی هه‌ڵـگرتبوو ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
ده‌موده‌سـت كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به ته‌قینه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
مه‌لایه‌كی سـوننه (موفتی مالیك شـه‌عـعار) ده‌ڵێت به‌رپـرسـانی ئه‌و هێرشه لوبنانی نین و هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووبه‌ره‌كی له ناو وڵاته‌كه‌دا بنێنه‌وه.
شـایانی باسه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه دووهه‌م هێرشه له دژی سه‌ربازانی لوبنانی له ماوه‌ی 6 هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌نجام بدرێت.
له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی ڕابردووش 18 كه‌س كوژران كه به لایه‌نی كه‌م 9 یان سه‌ربازبوون.
سه‌باره‌ت به‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌یرووت ئێدوارد یه‌رانیان ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سـه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:58 خوله‌كه.