Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت پـلانی 700 ملیار دۆلاری ڕێـگا له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی قه‌یرانی دارایی ده‌گرێت


سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆرج ده‌بلیو بوش داوا له‌ كۆنگرس ده‌كات 700 ملیار دۆلار بۆ پـلانی كۆمه‌كی دارایی په‌سه‌ند بكات و ده‌ڵێت ئه‌م كۆمه‌كه‌ ڕێـگا له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابوری ده‌گرێت.

سه‌رۆك ئه‌م قسـانه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كرد، چه‌ند كاتژمێـرێـك به‌ر له‌وه‌ی بازاڕی سه‌هه‌م و سه‌نه‌دی ئه‌مریكا كرایه‌وه‌ بۆ بازرگانی. ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات كارداران دڵنیا بكاته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌م یاسـایه‌ له‌ ئه‌نجامی وتووێـژی نێوان ئه‌ندامانی كۆنگرس بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشـانه‌.

سه‌رۆك بوش گوتی په‌سه‌ندكردنی ئه‌م پـلانه‌ نیشـانه‌یه‌كی به‌هێز ده‌دات به‌ بازاڕه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان كه‌ دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ڕژده‌ له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی سـیسـتمی دارایی خۆی. وه‌ گوتیشی ئه‌و یاسـایه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شه‌پـێدانی ئابوری.

كاردارانی سه‌رانسه‌ری جیهان مه‌ترسـی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌م پـلانه‌ ئابوری ئه‌مریكا نه‌بوژێنێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG