به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له دیمه‌شـقی پایته‌ختی سوریا به لایه‌نی كه‌م 17 كه‌س كوژراون و 14 كه‌سی تریش برینداربوون.
ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له ڕۆژی شه‌ممه ڕوویدا له‌سه‌ر شه‌قامێـكی فڕۆكه‌خانه كه زۆریش قه‌ره‌باڵغ بوو و خه‌ڵـكی لێوه‌ی ده‌ڕۆیشـتن بۆ مه‌زارگه‌ی (سه‌یده زه‌ینه‌ب) كه ئه‌م مه‌زارگه‌یه زۆر به ناوبانگه بۆ موسـڵمانه شیعه‌ئاینزاكانی عێراق و ئێرانیش.
میدیای سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ئۆتۆمبیله نزیكه‌ی 200 كیلۆگرام كه‌ره‌سـته‌ی ته‌قه‌مه‌نی تێدابوو.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمبیلی تر تێـكشـكاون و شـووشه‌ی ده‌یان باڵه‌خانه‌ی نزیـك له‌و شـوێنه شـكاندووه.
هێزه‌كانی ئاسایشی سوریا ده‌سـتبه‌جێ شـوێنه‌كه‌یان داخسـت بۆ لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه.