Accessibility links

دابه‌زینی ڕێژه‌ی خۆناونووسـکردن بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کان له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا


میدیای کوردی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات خۆناونووسـکردنی ده‌نگده‌ران له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کان به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ پـێشـتردا که‌م بووه‌. ته‌نانه‌ت هه‌ندێـک وا باسی ده‌که‌ن ئه‌و خۆناونووسـکردنه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌ک بووه‌ بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کان که‌ هه‌رگیز چاوه‌ڕوانکراو نه‌بووه‌.

به‌ مه‌به‌سـتی تیشـک‌خسـتنه‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی بانۆرامای له‌ شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتانه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌ و تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه‌:
ڕاوێژ عوبێد، ڕۆژنامه‌نووس.
سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌ن، ڕووناکبیر.
که‌یفی مسـته‌فا، پارێزه‌ر.
ئاسـۆ ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ڕووناکبیر.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 19 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG