قه‌یرانی بازاڕی دراو و ئابوری بۆته بابه‌تی سه‌ره‌کی له ئه‌مه‌ریکا و له جیهان، هه‌روه‌ها بابه‌تی سه‌ره‌کی له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و له کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکادا.
حکومه‌ت و کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکا و کاربه‌ده‌سـتانی ئابوری و شـاره‌زایانی دراو به‌م قه‌یرانه‌وه سه‌رقاڵبوون. هاوکاتیش ناکۆکی له‌سه‌ر پـێشـنیازه‌کانی حکومه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م قه‌یرانه له نێوان ئه‌ندامانی کۆنگرسـدا په‌یدابووه.
به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن که هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری میوانداری ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌م قه‌یرانی ئابوری و دراویه‌ی ئه‌مه‌ریکا و جیهان به گشـتی بوو. میوانه‌کانیش ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
دکتۆر ئازاد دۆسـکی، به‌ڕێوه‌به‌ر له زانکۆی دهۆک.
هاشـم زێباری، مامۆسـتای ئابوری له زانکۆی دهۆک.
دکتۆر شـێرکۆ عه‌باس، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی کوردسـتانی سـوریا له ئه‌مه‌ریکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 45:17 خوله‌كه.