Accessibility links

بانکی JP Morgan بانکی WaMu ده‌کڕێته‌وه‌


بانکی وه‌گه‌ڕخه‌ری سه‌رمایه‌ و کارداری ناسـاراو به‌ J.P. Morgan سـامان و دارایی بانکی Washington Mutualی کڕیوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بانکی دووهه‌م له‌ لایه‌ن حکومه‌ته‌وه‌ ده‌سـتی به‌سه‌ردا گیرا.

بانکی J.P. Morgan ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ڕازیبوو بانکی Washington Mutual بنکه‌ له‌ سـیاتڵ به‌ بڕی نزیکه‌ی 2 ملیار دۆلار بکڕێـته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ گه‌شـه‌ی ئابوری وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که‌متر بوو له‌وه‌ی له‌ نێوان مانگه‌کانی پـێنج و شه‌شی ئه‌مسـاڵدا پـێشـبینی بۆ کرابوو.

ڕاپـۆرتی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی بازراگانی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات له‌ چاره‌کی دووهه‌می ئه‌مسـاڵدا سه‌رجه‌م به‌رهه‌می ناوخۆ به‌ ڕێژه‌ی 2.8 بووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG