سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد پـشـتیوانی عێراق بکه‌ن له شه‌ڕیدا دژی تیرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ڕێز تاڵه‌بانی وتاری خۆی پـێشـکه‌ش به ئه‌نجومه‌نی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد له نیویۆرک له سـێهه‌م ڕۆژی کۆبوونه‌وه‌ی سـاڵانه‌یدا.
سه‌رۆکی عێراق ده‌ڵێت جه‌نابی سه‌رۆک ده‌سـتپـێشـخه‌ری ئاشـتبوونه‌وه و گفتوگۆی نیشـیمانی که حکومه‌تی عێراق ده‌سـتیپـێـکردووه له نێو پـێـکهاته جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵـگای عێراق له موسـڵمانان و ناموسـڵمانان و عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان و کلدان و ئاشـوریـیه‌کان و سـوننه و شیعه بۆچوونێـکی ڕه‌سه‌نی عێراقه. سه‌رۆکی عێراق گوتیشی تێرۆریسـتان سه‌رجه‌م عێراقیـیه‌کانیان کردووه به ئامانج له کاتێـکدا وڵاته‌که خه‌ریکی دامه‌زراندنی وڵاتێـکی فیدراڵه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی و فره لایه‌نی و هاوبه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه و گوتیشی تیرۆر مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ هه‌مووان.