سه‌رۆکی ئه‌مریکی جۆرج بوش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆباما و جۆن مه‌ککه‌ین له کۆشـکی سـپی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه تا له‌سه‌ر پـێشـنیازی به‌کارهێنانی 700 ملیار دۆلار بۆ بازاڕی دراوی وتووێـژبکه‌ن.
هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی بڵاونامه‌یه‌کیان پـێـکه‌وه ده‌رکرد و تیایدا داوا ده‌که‌ن هاوکاریـیه‌ک له نێوان هه‌ردوو پارتیدا هه‌بێت تا نه‌هێڵن گرفتێـکی ئابوری مه‌زن په‌یدا بـبێت.
هه‌روه‌ها له ڕێبه‌رانی سه‌ره‌کی کۆنگرسـیان خواست به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌که‌ی کۆشـکی سـپـیدا بکه‌ن.
شه‌وی چوارشه‌ممه له وتارێـکدا له‌سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن به‌ڕێز بوش له کۆنگرسی داواکرد ئه‌و پـێشـنیازه قبوڵ بکه‌ن، هۆشـداریشی دا به‌وه‌ی ئابوری ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی نشـستێـکی درێژخایه‌ن ده‌بێت ئه‌گه‌ر کۆنگرس ده‌م‌وده‌ست ئه‌و پـێشـنیازه قبوڵ نه‌کات.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له واشـنتن جێم مه‌ڵۆن ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه و هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و سـمکۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 3:29 خوله‌که.