Accessibility links

سه‌رۆك بوش ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌كی نوێی بازرگانی هه‌رێمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت


سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌كی نوێی بۆ فراوانكردن و هه‌روه‌ها فره‌كردنی بازرگانی نێوان وڵاتانی ڕۆژئاوای گۆی زه‌وی ڕاگه‌یاندووه‌.

سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ نیویۆرك به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی 11 وڵات، ئه‌وانه‌ی هه‌نووكه‌ سه‌ودای بازرگانیـیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا هه‌یه‌ یان ڕاگیراون، ئه‌م ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ی بۆ گه‌شه‌پـێدانی بازرگانی خسته‌ ڕوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك جۆرج بوش گوتی مه‌به‌ست له‌م ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ هه‌رێمیـیه‌ بۆ خولقاندنی كۆڕێـكه‌ كه‌ تیایدا ڕابه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام بتوانن كار له‌مه‌ڕ مسـۆگه‌ركردنی هاوبه‌شـیـكردنی به‌رینی سـووده‌كانی بازرگانی نێوانیان بكه‌ن.

هاوكات سه‌رۆك بوش بانگه‌شه‌ی خۆی بۆ كۆنگرس دووپات كرده‌وه‌ و داوای لێـكردن به‌ زووترین كات سه‌ودا بازرگانیـیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا و په‌نه‌ما په‌سه‌ند بكه‌ن.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ هه‌ندێ له‌ ئه‌ندامانی كۆنگرسی ئه‌مریكایی دژی په‌یوه‌ندی بازرگانین له‌گه‌ڵ كۆڵۆمبیا ئه‌مه‌ش له‌به‌ر نیگه‌رانیـیه‌كانی په‌یوه‌ند به‌ پاراسـتنی كرێـكارانی وڵات.

هاوكات وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و 11 وڵاتی به‌شـداربووی نێو ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌ نوێـیه‌كه‌ په‌یمان ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پـته‌وكردنی هاوكاریكردن و ئاڵۆگۆڕكردنی ڕێنمایی سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنی بنه‌مایه‌كی كاریگه‌ری كاركردن و ژینگه‌ پـێـكه‌وه‌ كاربكه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG