Accessibility links

سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی پاكسـتان كۆده‌بێته‌وه‌

  • Paula Wolfson

سه‌رۆك بوش بۆ یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ عاسف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆكی نوێی پاكسـتان كۆبۆوه‌. پاوڵا ۆڵفسن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ كۆشـكی سـپی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ پاش چه‌ند ڕۆژێـك له‌ هێرشـێـكی تێرۆریستـی بۆ سه‌ر هۆتێـلێـكی ئیسـلام ئاباد هات ئه‌وه‌ی بووه‌ مایه‌ی له‌ ده‌سـتدانی گیانی ده‌یان كه‌س.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مریكایی‌یه‌كان هاوده‌ردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی كه‌ خۆشه‌ویسـته‌كان له‌ده‌ستدان به‌هۆی هێرشه‌ تێرۆریسـتیـیه‌ بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌كه‌ی ئیسـلام ئاباد. ئه‌و گوتی سه‌رۆكی نوێی پاكسـتان به‌هۆی ئه‌زموونی كه‌سـیـيه‌وه‌ ده‌زانێت هه‌ستت چی ده‌بێت كاتێـك تێرۆر خۆشه‌ویسـته‌كه‌ت لێ ده‌سـتێنێت.

" من ده‌زانم دڵی تۆ لای ئه‌و خێزانانه‌یه‌ كه‌ ئازاریان دیت و دڵی هه‌موو گه‌لی ئه‌مریكاش له‌گه‌ڵـیانه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵتانین."

عاسف عه‌لی زه‌رداری بـێوه‌مێردی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆیه‌ كه‌ له‌ مانگی دوانزه‌ی سـاڵی ڕابردوو كه‌ تازه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناو خه‌ڵـكه‌كه‌ ته‌واوبووبوو كوژرا. له‌ پاش كوژرانی خێزانی زه‌رداری ڕۆڵی سـیاسی سه‌ره‌كی گرته‌ ئه‌سـتۆ و به‌م دوایـیانه‌ بوو به‌ سه‌رۆك. له‌ پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك موشه‌ره‌ف له‌ ژێر فشـار ده‌ستی له‌كار كێشـاوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش هه‌وڵی داوه‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی نوێی پاكسـتان پـته‌وتر بكات له‌مه‌ڕ شه‌ڕ دژی تێرۆریزم به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ عه‌شـیره‌ت نشـینه‌كانی پاكسـتانی هاوسـنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتان.

له‌ چه‌ند ڕۆژانی ڕابردوو گرژی هه‌بووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانن ده‌ست له‌ كرداری به‌زاندنی سـنووری بده‌ن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پـێش‌وه‌ختی حكومه‌تی پاكسـتان؟

XS
SM
MD
LG