سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت له پـێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی نێو وڵات گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێن له لایه‌ن كۆنگرسی ئه‌مریكاوه كارێـكی زۆر پـێویسـته.
له‌و باره‌یه‌وه بێن بێـرنانك به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی فیدرالی ئه‌م تێـبینی‌یانه‌ی سه‌باره‌ت به تاوتوێـكردنی ئه‌مڕۆی كۆمیته‌ی سـیسـتمی بانكی نێو ئه‌نجومه‌نی سـیناتی په‌یوه‌ست به قه‌یرانه‌كه ڕاگه‌یاند.
بڕیاره تاوتوێـكردنی قه‌یرانی دارایی ئه‌مڕۆ به‌م زووانه ده‌سـتپـێبكات.
هاوكات له گوێبیسـتنی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ند به كێشه‌ی دارایی نێو ئه‌مریكا سـیناتۆران گوێ له وته‌ی هێنری پـۆڵسـنی خه‌زنه‌دار ده‌گرن. ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت كۆنگرس ده‌بێت گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه ده‌ركردنی كۆمه‌كی دارایی دوا نه‌خات، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی هاوپـێچكردنی مه‌سه‌له‌ی دیكه به گه‌ڵاڵه‌نامه‌كه‌وه، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به كرۆكی كۆمه‌كه دارایی‌یه‌كه‌وه نیـیه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌ڕێز پـۆڵسـن ڕۆڵێـكی مه‌زنی له داڕشـتنی گه‌ڵاڵه‌نامه‌ی 700 ملیار دۆلاری كۆمه‌كی دارایی بۆ هه‌سـتانه‌وه‌ی سـیسـتمی دارایی په‌شـێوی ئه‌مریكای بینیوه.