ڕابه‌رانی له‌شـكری بورما ڕۆژنامه‌وان وین تینـیان ئازادكردووه، ئه‌مه‌ش دوای به سه‌ربردنی 19 سـاڵی ته‌مه‌نی له به‌ندیخانه‌دا. وین تین وه‌ك به‌ندكراوێـكی سـیاسی درێژترین حوكمی به‌سه‌ردا درابوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه به ماوه‌یه‌كی كورت دوای ئازادكردنی له به‌ندیخانه‌ی شـاری ڕانگون وین تینی ته‌مه‌ن 78 سـاڵانه‌ی نه‌خۆش به كۆمه‌ڵـێـك په‌یامنێران و خه‌ڵكانی دیكه‌ی گوت ئه‌و هه‌تا ده‌ركه‌وتنی دیموكراسی له بورما درێژه به خه‌باتی خۆی ده‌دات.
ناوبراو به تۆمه‌تی گوایه نووسینی پـرۆپاگه‌نده‌ی دژ به حكومه‌تی بورما له سـاڵی 1989 دا ده‌سـتگیركرا و حوكمی 20 سـاڵی به‌سه‌ردا درا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئازادكردنی ڕۆژنامه‌وان وین تین له ڕۆژی سێشه‌ممه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئازادكردنی نۆ هه‌زار و دوو به‌ندكراوی دیكه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕه‌فتار جوانیـیان له به‌ندیخانه‌دا ئازادكران.
ده‌زگای میدیای فه‌رمی بورمی ده‌ڵێت به‌ندكراوان ئازادده‌كرێن تاوه‌كو بـبنه‌وه به هاوڵاتی و به‌شـداری له بنیادنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵـگه‌یه‌كی نوێ‌دا بكه‌ن.