سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارزانی له چاوپـێـكه‌وتنێـكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌و قسـانه دورن له ڕاسـتیـیه‌وه كه ده‌ڵێن گرێبه‌سـته نه‌وتیـیه‌كانی هه‌رێمی كوردسـتان ڕێـگرن له به‌رده‌م پـرۆژه‌ی یاسای نه‌وت و گاز له به‌غدا. ده‌ڵێت به پـێچه‌وانه‌وه ئێمه ڕێـكه‌وتنێـكمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا كردووه كه ده‌بێت له ماوه‌یه‌كدا هه‌ردوولامان له‌سه‌ر قانونی نه‌وت به ڕێـكه‌وتنێـك بگه‌ین، دوای ئه‌وه هه‌رلایه‌كمان ده‌توانێت گرێبه‌ست بـبه‌ستێت. پاشـان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت ئێمه پـشـتڕاستین به‌وه‌ی كه كردوومانه به‌پـێی ده‌سـتوری عێراق بووه، ئه‌و ده‌سـتوره‌ی له سه‌دا هه‌شـتای خه‌ڵـكی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی باس له مه‌سه‌له‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌كات، له‌وانه یه‌كگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ناوخۆ و پـێشـمه‌رگه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 21:34 خوله‌كه.