هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح له شـاری هه‌ولێری پایته‌خت چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكرد.
عه‌دنان موفتی ده‌ڵێت په‌رله‌مان تا ئاسـتێـكی باش به ڕۆڵی خۆی هه‌سـتاوه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌رله‌مان په‌رله‌مانێـكی حزبیـیه تا ڕاده‌یه‌ك ڕاسته، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردن له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌كی ڕێـژه‌یی كراوه و خه‌ڵـك ده‌نگی به لیسـتی حزبه‌كان داوه.
پاشـان ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی ئیداری به‌ڕێز عه‌دنان موفتی ده‌ڵێت له پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام موچه زیادی كرد و باری ئابوری خه‌ڵـك باشـتر بوو و پـرۆژه‌كان زیادیان كرد و گه‌نده‌ڵی سه‌رانسه‌ری عێراقی گرته‌وه و هه‌روه‌ها كوردسـتانیشی گرته‌وه.
پاشـان سه‌رۆكی په‌رله‌مان باس له ئاسـتی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردسـتاندا ده‌كات و ده‌ڵێت یاسـایه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته دانراوه، به‌ڵام كۆسـپ له به‌رده‌می ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها باسیش له مه‌سه‌له‌ی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردسـتاندا ده‌كات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 31:53 خوله‌كه.