له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی لۆریـیه‌كی بۆمبڕێژكراو له ده‌ره‌وه‌ی هۆتێلی ماریۆت له ئیسـلام ئابادی پایته‌ختی پاكسـتان به لانی كه‌م 60 كه‌س كوژران و زیاتر له 250 كه‌سی تر برینداربوون.
ئێواره‌ی شه‌ممه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله ڕوویدا كه به توندی پاسه‌وانی ده‌كرێت و شوێنێـكه خه‌ڵـكانی بیانی و دیپـلۆماسی و كه‌سـایه‌تی پاكسـتانی لێی كۆده‌بنه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران مه‌ترسی خۆیان له داڕمانی هۆتێله‌كه ده‌رده‌بڕن به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی لێی كه‌وتۆته‌وه. ده‌شـڵێن ڕه‌نگه ژماره‌ی زیانه گیانیـیه‌كان به‌رزبێته‌وه له‌و ده‌مه‌ی بڕوا ده‌كرێت هێشـتا كه‌سـانێـك هه‌بن له ناوه‌وه گیریان خواردبێت.
شـایانی باسه هێرشه‌كه له‌و ده‌مه‌دا ئه‌نجام درا كه هۆتێله‌كه پـڕ بوو له‌و خێزانانه‌ی ده‌یانویست ڕۆژۆكه‌ی خۆیان له‌وێ بشـكێنن.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
پـۆلیس مه‌زه‌نده ده‌كات نزیكه‌ی هه‌زار كیلۆگرام له ته‌قه‌مه‌نی له‌و هێرشه‌دا به‌كارهاتبێت كه چاڵێـكی به پانی 15 مه‌تر دروستكردووه.