Accessibility links

له‌شـكری ئیسـرائیلی فه‌له‌سـتینیـیه‌ك له‌ كه‌ناری ڕۆژئاوا ده‌كوژن


سـوپای ئیسـرائیلی ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌ربازانی ئیسـرائیلی له‌ نزیـك ئۆردوگایه‌كی جوله‌كه‌نشـین له‌ كه‌ناری خۆرئاوا ده‌سـتڕێژیان له‌ كوڕێـكی لاوی ته‌مه‌ن 14 سـاڵی فه‌له‌سـتینی كردووه‌ و كوشـتوویانه‌. ئه‌مه‌ش له‌ ئاكامی ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ بۆمبێـكی بچووكی گرتبووه‌ سه‌ربازانی ئیسـرائیلی.

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌ له‌شـكری ئیسـرائیلی ده‌ڵێت ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ نزیـك ئۆردوگای یتزار بووه‌، واته‌ له‌و شـوێنه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا له‌ نێوان دانیشـتووانی ئۆردوگانشینه‌كه‌ و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌رپابووبوو.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ دانیشـتووانی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن برایه‌كی دیكه‌ی كوڕه‌ كوژراوه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ سـاڵی 2002 دا له‌ لایه‌ن سـوپای ئیسـرائیله‌وه‌ كوژرابوو دوای ئه‌وه‌ی سه‌ربازێـكی ئیسـرائیلی له‌ نزیـك هه‌مان ئۆردوگا جوله‌كه‌نشـین برینداركردبوو.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ جوله‌كه‌نشـینه‌كانی ئۆردوگاكه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ڵـمه‌تێـكی توندوتیژیـیان له‌ نزیـك گوندێـكی فه‌له‌سـتینی ئه‌نجام دا، ئه‌مه‌ش له‌ ئاكامی ئه‌وه‌ی پـیاوێـكی فه‌له‌سـتینی ئاگری به‌ردایه‌ خانووبه‌ره‌یه‌ك و هه‌روه‌ها منداڵێـكی جوله‌كه‌ی ته‌مه‌ن 9 سـاڵی ئۆردوگاكه‌ی دابووه‌ به‌ر چه‌قۆ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG