Accessibility links

بارزانی ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێت به‌ندی 140 جێبه‌جێ بكرێت نایانه‌وێت عێراق ئاسووده‌ بێت


سه‌باره‌ت به‌ پـرۆسه‌ی هه‌نووكه‌ی سـیاسی و پـێشـهاته‌كان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردسـتان هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح دیمانه‌یه‌كی له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سـعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان سـازداوه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان ده‌ڵێت جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق بۆ نه‌هێشـتنی گرفتێـكه‌ و نه‌ك بۆ دروسـتكردنی گرفته‌، وه‌ ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و به‌نده‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت نایانه‌وێت عێراق ئاسـووده‌ و ئاسـایشی تیادا به‌رقه‌راربێت و ئه‌و گرفته‌ مێژوویانه‌ی له‌ عێراقدا هه‌ن چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه‌ هه‌تا زووتر به‌ندی 140 جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه‌نده‌ یه‌كێتی و سه‌روه‌ری عێراق ده‌پارێزرێت.

پاشـان به‌ڕێز بارزانی ده‌ڵێت هه‌وڵ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی كورد له‌ عێراقدا كه‌مبكرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ سه‌رناكه‌ون، چونكه‌ ئێمه‌ به‌ لاوازی له‌ به‌غدادا نابین. ئێمه‌ شه‌ریكین، ئێمه‌ خوێنمان داوه‌، ئێمه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م عێراقه‌ تازه‌یه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو مافێـكمان هه‌یه‌ كه‌ خاوه‌ن بڕیاربین و به‌شـداربین له‌ بڕیاره‌كاندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌‌‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 15:46 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG