Accessibility links

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ به‌غدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی عێراق بریندارده‌بێت


گه‌واهیده‌ران له‌ به‌غدا ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی عێراقی ڕێبه‌ری یه‌كێتیـیه‌كه‌ و به‌ لایه‌نی كه‌م 3 كه‌سی تر برینداربوون.

گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئه‌و بۆمبه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قیـیه‌وه‌ له‌ كاتێـكدا كه‌ ڕێبه‌ری یه‌كێـتیـیه‌كه‌ ماڵـئاوایی له‌ سێ میوان ده‌كرد.

تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێتی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتۆته‌ ئه‌سـتۆ.

چه‌كداران ته‌قه‌یان له‌ ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌و یه‌كێتیـیه‌ش كردبوو و به‌ سه‌ختی برینداریان كردبوو و له‌ ئه‌نجامی برینه‌كانی چوار ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ گیانی له‌ده‌سـت دا.

كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانان ده‌ڵێت عێراق له‌ سـاڵی 2003 وه‌ بووه‌ به‌ مه‌ترسـیدارترین شـوێن له‌ جیهان بۆ ڕۆژنامه‌وانان.

جێی باسه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا عێراقی داگیركرد له‌به‌ر نیگه‌رانیـیه‌كانی گوایه‌ به‌رنامه‌ی چه‌كی به‌ كۆمه‌ڵ كوژی هه‌بوو. چه‌كی له‌و جۆره‌ش له‌ عێراق نه‌دۆزرایه‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG