Accessibility links

حه‌وت عێراقی له‌ هێرشـێـكی ئه‌مریكادا له‌ نزیک به‌غدا ده‌كوژرێن


سـوپای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت 7 عێراقی له‌ ناویاندا 3 ژن له‌ ئاكامی هه‌ڵـمه‌تێـكی له‌شـكری دژی گومانبارێـكی تۆڕی تیرۆریسـتی ئه‌لقاعیده‌ له‌ باكوری به‌غدای پایته‌خت كوژران.

كاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی عێراق ده‌ڵێن گشت قوربانیـیان ئه‌ندامانی یه‌ك خانه‌واده‌بوون. به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت هێزه‌ پـیاده‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌وری باڵه‌خانه‌یه‌كیان له‌ تكریت دابوو، ده‌رئه‌نجام گومانباری سه‌ركیـیان كوشـتبوو كه‌ باوه‌ڕده‌كرێت شـاره‌زای ته‌قه‌مه‌نی بووبیت.

له‌شـكر ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵـكانی ناو باڵه‌خانه‌كه‌ خۆیان نه‌دابوو به‌ ده‌سـته‌وه‌ ئه‌و هێزه‌ داوای هێرشی ئاسـمانیـیان كردبوو. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ 3 گومانباری دیكه‌ كوژران له‌گه‌ڵ 3 ژندا.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێت منداڵـێـك له‌ ژێر داروبه‌ردا ڕزگاركراوه‌ و ئێسـتا چاره‌سه‌ری پـزیشـكی پـێده‌درێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشور هه‌واڵی پلان بۆ كراوی كێشـانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی هه‌تا كۆتایی ئه‌مسـاڵ پـشـتڕاستكرده‌وه‌.

له‌ سـاڵی 2004 دا كۆریای باشور 3600 سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی عێراق كردبوو، به‌ڵام ورده‌ ورده‌ ژماره‌ی ئه‌و هێزانه‌ بوو به‌ 600 سه‌رباز.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG