Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ كێشه‌ی ناوچه‌ كوردیـیه‌كانی ناو پارێزگای دیاله‌


وهكو ههموو ڕۆژێـكی ههینی كاتژمێر یهكی پاش نیوهڕۆ به كاتی واشـنتن بهرنامهی ههلهو واشـنتن له بهشی كوردی دهنگی ئهمریكاوه پـێشـكهش دهكرێت.

بهرنامهی ئهم ههفتهیه تایبهت دهبێت به كێشهی ناوچه كوردیـیهكانی ناو پارێزگای دیاله كه بهم دوایـیانه و لهگهڵ دهسـتپـێـكردنی ئۆپهراسـیۆنی لهشـكری عێراقی به ناو "بهشـائیر ئهلخهیر" هاتۆته كایه. ههروهها دوا پـێشـهاتهكانی یاسـای ههڵـبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانیش تهوهرێـكی دیكهی بهرنامهكه دهبێت. جگه لهمانهش باس له مهسهلهی گۆڕێنی فهرماندهی باڵای لهشـكری ئهمریكا له عێراقیش دهكرێت.

هاوكارمان حهیدهر كهریم بهرنامهكه بهڕێوهدهبات و میوانانی بهرنامهكهش ئهم بهڕێزانه دهبن:
دكتۆر مهحمود عوسـمان، سـیاسهتمهداری كورد و ئهندامی پهرلهمانی عێراق.
مهلا بهختیار، نوێنهری سهرۆكی ههرێم بۆ ناوچهی خانهقین و ئهندامی مهكتهبی سـیاسی یهكێتی نیشـتیمانی كوردسـتان.

ئێوهش دهتوانن له ڕێی ئهم ئیمهیڵ و فاكسهوه پـرسـیارهكانتان له ئێستاوه ڕهوانهی بهرنامهكه بكهن و یان ژماره تهلهفونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه پهیوهندیتان پـێوه بكهین.

ئیمهیڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

ههروهها دهتوانن لهكاتی پـێشـكهشـكردنی بهرنامهكه لهڕێی تهلهفونهوه پـرسـیارهكانتان بكهن و دیدوبۆچوونهكانتان دهربـبڕن.

له ههر شوێنێـكی جیهانهوه له ڕێـگهی كۆڵ كۆلێـكتهوه به خۆڕایـیه:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپهرهیتهری توركیا بلێن دهمانهوێت پهیوهندی به میدیا بكهین به ژماره تهلهفۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG