له ترسی قه‌ومانی كاره‌سـاتی ئابوری نێونه‌ته‌وه‌یی بانكه ناوه‌ندیـیه‌كانی گه‌وره‌ی جیهان پـێـكڕا پـێـكه‌وه كارده‌كه‌ن.
بانكه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی بانكی فیدراڵی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن به سه‌ده‌ها ملیار دۆلار ده‌خه‌نه ناو بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه به هیوای دڵنیاكردنه‌وه‌ی وه‌گرخه‌رانی سه‌رمایه.
كاربه‌ده‌سـتان ئومێده‌واریشن بڕی ئه‌و پاره زیادكراوانه هانی بانكه‌كان بدات قه‌ره‌ز به یه‌كتر بده‌ن هه‌روه‌ها قه‌رز به كارگوزاریـیه‌كان و وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ش بده‌ن كه به‌بێ ئه‌و قه‌رزانه ئابوری ده‌چێته ڕه‌وشێـكی چه‌قیوه‌وه.
پـێده‌چێت ئه‌م هه‌نگاوه هه‌ندێ له وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ی دڵنیا كردبێته‌وه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه بۆرسه سه‌ره‌كیـیه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بوژانه‌وه و زۆربه‌شـیان به ڕاده‌ی له سه‌دا یه‌ك به‌رزبوونه‌وه.
هاوكات ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له وتارێـكی په‌خشی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه هه‌وڵی هێمنكردنه‌وه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌رانی سه‌رمایه‌ی دا.