Accessibility links

یه‌مه‌ن 25 كه‌س له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌سـتگیرده‌كات‌


ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌مه‌ن 25 كه‌سـیان ده‌سـتگیركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت په‌یوه‌ندیـیان به‌ هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نه‌وه‌ هه‌بووبێت.

جێی گوتنه‌ 6 پاسه‌وانانی ئاسـایشی یه‌مه‌نی و 4 ڕێـبوار له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتدا. كچـێـكی ئه‌مه‌ریكی 18 سـاڵان ته‌مه‌ن و هاوسه‌ره‌ یه‌مه‌نیـیه‌كه‌ی گرته‌وه‌ و هه‌روه‌ها 6 هێرشبه‌ریش له‌و هێرشـه‌دا كوژران.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن میلیشـیاكان ماشــێـنێـكی بۆمبڕێژراو و نارنجۆك و چه‌كی ئۆتۆماتیـكیـیان له‌و هێرشه‌دا به‌كارهێنابوو. پاسه‌وانانی یه‌مه‌نی و پـۆلیس ته‌قه‌یان كرده‌وه‌ و ڕێـگه‌یان گرت له‌ هێرشـبه‌ران له‌ دیواری ئاسایشی باڵـوێزخانه‌كه‌ ڕه‌تبن.

حكومه‌تی یه‌مه‌نی به‌ڵـێـنی داوه‌ هه‌رچ كه‌سـێـك بدۆزێته‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌و پـیلان دانانه‌وه‌ هه‌بێت و ڕاپـێـچی دادگا بكرێن.

سه‌رۆك بوشیش له‌و باره‌یه‌وه‌ گوتی هێرشه‌كه‌ به‌بیرخسـتنه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌ڕدایه‌ له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆجیا توند ڕه‌ویدا.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بان كی مونی سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هێرشه‌كه‌یان مه‌حكوم كرد و داوایان كرد ئه‌نجامده‌رانی ڕاپـێـچی دادگا بكرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG