Accessibility links

به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا 11 كه‌س ده‌كوژرێن


لێـپـرسـراوانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت به‌ لای كه‌م 11 كه‌س كوژراون و هه‌روه‌ها پـتر له‌ 30 كه‌سیش برینداربوون.

له‌ كوشـنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا 8 كه‌س كوژران و به‌ لای كه‌م 20 ی دیكه‌ش برینداربوون. لـێـپـرسـراوان ده‌شـڵێن ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ چه‌ند خوله‌كێـك بووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئاسـتی توندوتیژی له‌ عێراق ئێسـتا له‌ نزمترین ئاسـتدایه‌، به‌ڵام 3 ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو كوژرانی 34 كه‌سی لێـكه‌وته‌وه‌.

هه‌ر له‌ به‌غداش ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمبی نێو جاده‌ 3 هاوڵاتی عێراقی كوژراون و 15 ی دیكه‌ش برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG