ئێران ڕایگه‌یاند له‌مه‌ودوا سـوپای پاسـدارانی ئه‌و وڵاته ئه‌ركی به‌رگریـكردنی كه‌نداوی فارسـیان له ئه‌سـتۆدایه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاوێژكارێـكی باڵای ڕابه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕایگه‌یاند كه موشـه‌كه‌كانی سـوپای پاسـداران ناوچه‌ی به‌رفراوانی كه‌نداو ده‌گرێته‌وه و گوتیشی هه‌ر كه‌شـتیـیه‌ك به ڕێڕه‌وی كه‌نداودا تـێپه‌ڕبێت ئه‌وا له مه‌ودای ئه‌و موشـه‌كانه‌دا ده‌بێت.
شـایانی باسه نزیكه‌ی له سه‌دا 40 نه‌وتی جیهان به ته‌نگه‌ی هورمزی باشوری كه‌نداودا تێـپه‌ڕده‌بن.