Accessibility links

كۆمه‌ڵێـكی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت سـوریا 50 كوردی حوكمداوه‌


كۆمه‌ڵێـكی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت دادگایه‌كی له‌شـكری سـوریا 50 كوردی حكومداوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شـداریـیان له‌ خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی كردبوو له‌ سـاڵی 2005 دا.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێـكخراوی نیشـتیمانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌ سوریا گوتی بڕیاری حوكمه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌رچووه‌، و سـزاكان له‌ نێوان چوار بۆ شه‌ش مانگ زیندانن.

به‌پـێی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ ئه‌و 50 كه‌سه‌ حوكمدراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ 3 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ قامیشلۆ به‌شـداریـیان له‌ خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی كردووه‌ و هه‌روه‌ها داوای ئه‌نجامدانی لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوشـتنی مه‌لایه‌كی ناوداری كورد.

چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی كورد له‌ سـوریا ده‌ڵێن هه‌رده‌م حكومه‌ت جیاوازی له‌ دژی كوردان ده‌كات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG