Accessibility links

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له‌ به‌غدا 12 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی 2 بۆمب له‌ به‌غدا 12 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 30 كه‌سی تریش برینداربوون.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبه‌كان له‌ ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ له‌ ناوه‌ڕاسـتی به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس به‌ سه‌ردانێـكی پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراودا گه‌یشـته‌ به‌غدا، ڕۆژێـك پـێش ئه‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵی باڵای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌یڤد په‌تره‌یه‌س ئه‌ركه‌كانی له‌شـكری خۆی بدات به‌ جه‌نه‌ڕاڵ ڕه‌ی ئۆدێرنۆ و هه‌روه‌ها بۆ بینینی ئاكامه‌كانی كشـانه‌وه‌ی هێزی زیاتر له‌و هێزانه‌ی كه‌ سـاڵی ڕابردوو ئه‌مریكا ڕه‌وانه‌ی عێراقی كردبوون.

كشـانه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌ڕكردنی ئه‌مریكا له‌ سه‌دا 25 كه‌م‌ده‌كاته‌وه‌.

ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش ده‌بێت به‌وه‌ی كه‌ قه‌یرانه‌كه‌ی عێراق ده‌باته‌ قۆناغێـكی نوێ و ئه‌مریكا زیاتر ڕۆڵی پـشـتیوانیكردن ده‌بینێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG