ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق په‌ناپارێزی یاسایی له په‌رله‌مانتار میثال ئه‌لئالوسی سه‌نده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئیسرائیل به‌شـداری له كۆنفرانسـێـكدا كردووه سه‌باره‌ت به تێرۆریزم.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌یاد جه‌ماله‌دین كردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر تێبینی‌یه‌كانی ئاماده‌كردووه.
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین ده‌ڵێت هه‌موو كه‌س و لایه‌نێـكی ناو په‌رله‌مان مافی خۆیه‌تی ڕه‌خنه له میثال ئه‌لئالوسی بگرێت له‌سه‌ر سه‌ردانی بۆ ئیسرائیل، به‌ڵام لێـسه‌ندنه‌وه‌ی په‌ناپارێـزی په‌رله‌مانی لێی ده‌بێت به قانون بكرێت. ده‌شڵێت پـێموایه ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی قانونی نه‌بووه و به پـێچه‌وانه‌ی یاساكانی عێراقه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.