مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له هاوكاریـكردنی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی به شـێوه‌یه‌كی ڕژد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی خۆی دا، واته ئێواره‌ی پـێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپـۆرته نوێ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌سه‌ر جموجۆڵی ناوه‌كی ئێران.
میدیای ئێران له زاری موتـتهكیـیهوه ده‌ڵێت هێشـتا موتـته‌كی نازانێت ورده‌كاری و پـوخته‌ی ئه‌و ڕاپـۆرته چیـیه.
ئه‌م ده‌زگا چاودێـریـیه ناوه‌كیـیه‌ی UNله مانگی پـێنجی ڕابردوودا ڕاپـۆرتێـكی تری هاوشـێوه‌ی بڵاوكرده‌وه و تیایدا نیگه‌رانی خرابووه ڕوو به‌رامبه‌ر توێژینه‌وه‌كانی ئێران له بواری چه‌كی ناوهكیدا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان فشـاری خسـتۆته سه‌ر تاران تا پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، واته ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی ده‌شێت بۆمبی ناوه‌كی لێدروسـتبكرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به كاركردن بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی گوناهبار ده‌كه‌ن. هه‌رچی ئێرانیشه پـێدادهگرێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیانه‌یه.