سه‌باره‌ت به‌و لیژنه‌یه‌ی له په‌رله‌مانی عێراقدا پـێـكهێنرا بۆ گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنێـكی وه‌ك پـێی ده‌ڵێن ته‌وافوقی له‌سه‌ر به‌ندی تایبه‌ت به چۆنێـتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له یاسای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراقدا، خالید شـوانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت ڕۆژی شه‌ممه كاتێـك كۆبوونه‌وه‌كان ده‌سـتیپـێكرده‌وه سه‌رله‌نوێ لایه‌نی به‌رامبه‌ر پـێشـنیاری نوێـیان پـێشـكه‌ش‌كرد به مه‌به‌سـتی گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و كۆسـپ خسـتنه به‌رده‌م گه‌یشـتن به ڕێـگه‌چاره‌یه‌كی ته‌وافوقی. ده‌شڵێت به بۆچوونی من به‌رپـرسی یه‌كه‌م له نه‌گه‌یشـن به ئه‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی كه بۆخۆی سه‌رۆكی لیژنه‌كه بوو، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه به‌و ئاڕاسـته‌یه كاری نه‌كرد به ئه‌نجامێـكی ته‌وافوقی بگه‌ین، به‌ڵـكو ناكۆكیـیه‌كانی زیاتر قوڵ ده‌كرده‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:48 خوله‌كه.