Accessibility links

دلۆڤان به‌رواری ده‌ڵێت موسـڵ مه‌ترسـیدارترین شـوێنه‌ له‌ جیهاندا بۆ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری


ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌و ده‌مه‌ی چوار كارمه‌ندی كه‌ناڵـی ئه‌لشـه‌رقیـیه‌ی عێراقی له‌ گه‌ڕه‌كێـكی ڕۆژئاوای شـاری موسـڵ خه‌ریـكی تۆماركردنی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌فیزیۆنی بوون به‌ بۆنه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ ڕفێندران و پاش یه‌ك كاتژمێر ته‌رمه‌كانیان له‌ لێواری شه‌قامێـكی ئه‌و شـاره‌دا دۆزرانه‌وه‌. ڕووداوه‌كه‌ بۆته‌ مایه‌ی بێزاری و ناڕه‌زایی ڕۆژنامه‌وانانی شـاری موسـڵ.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دلۆڤان به‌رواری ڕۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری واشنتن پـۆست له‌ شـاری موسـڵ سـازكردووه‌.

دلۆڤان به‌رواری ده‌ڵێت " عێراق به‌ گشـتی وڵاتێـكی مه‌ترسـیداره‌ بۆ ڕۆژنامه‌نووسـان، به‌ڵام وه‌ك شـاری موسڵ به‌ تایبه‌تی ده‌توانم بڵێم بۆ ڕۆژنامه‌نووسـان مه‌ترسـیدارترین شـوێنه‌ له‌ جیهاندا."

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:35 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG