كه‌ناڵێـكی ته‌له‌فیزیۆنی عێراقی ده‌ڵێت چه‌كداران 4 كارمه‌ندی كه‌ناڵه‌كه‌یان له باكوری عێراق ڕفاندوون و كوشـتوویانن.
سه‌رچاوه‌كان له ناوچه‌كه ده‌ڵێن ئه‌و 4 كارمه‌نده ڕۆژی شه‌ممه له شـاری موسـڵ كوژران له ده‌مێـكدا له كاتی كاركردندا بوون بۆ كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقیـیه.
تا ئێسـتا هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـیارێتی ئه‌و ڕووداوه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.
كۆمیته‌ی پاراسـتنی ڕۆژنامه‌وانانی بنكه له نیویۆرك ده‌ڵێت عێراق خراپـترین وڵاتی جیهانه بۆ كوژرانی ڕۆژنامه‌وانان. ئه‌و گروپه ده‌ڵێت نزیكه‌ی 130 په‌یامنێر و 50 كارمه‌ندی میدیا له سـاڵی 2003 وه تا ئێسـتا له عێراق كوژراون.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له ڕۆژی شه‌ممه‌دا 10 ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی كوژراون.
سه‌باره‌ت به كوژارنی 4 كارمه‌نده‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لشه‌رقیـیه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت یه‌ك له كوژراوه‌كان موصعه‌ب مه‌حمود ئه‌لعه‌زاویه كه به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موسـڵی كه‌ناڵه‌كه‌یه.