Accessibility links

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ عێراق به‌ لانی كه‌م 30 كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن به‌ لانی كه‌م 30 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 40 كه‌سی تریش برینداربوون له‌ هێرشـێـكدا كه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو كرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له‌ باكوری به‌غدا.

هێرشه‌كه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ شـارۆچكه‌ی دوجه‌یل له‌ پارێزگای سـه‌ڵاحه‌دین ڕوویدا.

له‌ هه‌واڵێـكی تردا، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان 2 تێرۆریسـتیان كوشـتووه‌ و 13 گومانباریشـیان ده‌سـتگیركردووه‌ له‌ میانه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكریدا له‌ دژی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG