ڕابه‌رانی پاكسـتان به‌ڵێنی به‌رگریكردنیان له سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌یان دا، پاش زنجیره‌یه‌ك هێرش كه گومان ده‌كرێت ئه‌مریكا ئه‌نجامی دابن به درێژایی سـنووری وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكسـتان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی له ئاكامی هێرشـێـكی موشه‌كی كه گومانی ئه‌مریكای لێـده‌كرێت نزیـك له شـارۆچكه‌ی میرانشـای باكوری هه‌رێمی خێڵه‌كانی وه‌زیرسـتان به لای كه‌م 14 كه‌س كوژران و زیاتر له 10 كه‌سی تریش برینداربوون. كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن موشـه‌كه‌كه به‌ر ماڵـێـك كه‌وتووه كه به حه‌شـارگه‌ی به‌هێزی میلیتانه‌كان داده‌نرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـدانه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئه‌مریكا كه ناوی خۆیان ئاشـكرا نه‌كرد ئه‌و هه‌واڵه‌یان پـشـتڕاسـت كردۆته‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌رۆك بوش به نهێنی مۆڵه‌تی داوه به سـوپای ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـمه‌تێـكی زه‌مینی له پاكسـتاندا به‌بێ په‌سه‌ندكردنی ئیسلام ئاباد. ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكسـتانیش ده‌ڵێن له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵـمه‌ته له باشوری هه‌رێمی وه‌زیرسـتان به‌لای كه‌م 15 كه‌س كوژراون.
سه‌رۆكی سـوپای پاكسـتان ئه‌و كرده له‌شـكریـیه‌ی پـشـتڕاستكردۆته‌وه. و هاوكات هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامێـكی ئۆپـۆزیسـیۆنی ناو په‌رله‌مان گوتی وڵاته‌كه‌ی كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی شـه‌ڕ و داوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو خانه‌ی په‌رله‌مانی كرد بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی سـنوور به‌زێنی پاكسـتان له داهاتوودا.